Kalimat Anghami
Picture of the item

اغنية كردية

برواس حسين  (٢٠١٣)

1.0M إستماع | 23.0K إعجاب
ئاشق مه‌به‌ به‌ چاوی من
دڵم ماڵی خه‌م و ژانه‌
هه‌نگاو مه‌نێ بۆ هه‌وارم
ڕێگام دڕک و بیابانه‌
 
دڵی پاکت به‌ من مه‌ده‌
چرۆی عومرت مه‌ ژاکێنه‌
به‌ ڕوومه‌وه‌ پێمه‌که‌نه‌
ڕازی دڵت مه‌ درکێنه‌
 
گه‌ر نه‌توانم به‌ تۆ بگه‌م
ڕێگا ناده‌م خۆشتبووێم
تۆ بێ خه‌به‌ر له‌ حاڵی من
له‌گه‌ڵ ژانی دڵما ئه‌دوێم
 
ده‌ لێم گه‌ڕێ به‌ته‌نها بم
ته‌نیای بۆ من ژیانه‌
چیت لێم ئه‌وێ که‌ ئه‌مبینی
چاوم وا نوقمی گریانه‌