هەم ماڵ و مینم تۆی دونیاو دینم یانەبی
بە فیدای تۆبێ گیانی شیرینم یانەبی
هەم ماڵ و مینم تۆی دونیاو دینم یانەبی
بە فیدای تۆبێ گیانی شیرینم یانەبی
تۆ كە لە گیانم خۆشەویستتری یانەبی
یادی هاتنت ناكەم فەرامۆش یانەبی
دڵ بەردە بازی كاروانی ڕێتە یانەبی
تا خۆت ئەفەرمووی شەفاعەت بۆتۆش یانەبی
ژیان شیرینە بێ تۆ بێ تامە یانەبی
هەوارگەی عیشقی جوانی جیهانی یانەبی
دڵ خاڵی لە تۆ وەك بیابانە یانەبی
تۆ ڕەنگی بەفر و دەنگی بارانی یانەبی
نمەی ئاو لەسەر بەرماڵی گەڵا یانەبی
پاش كەمێ كڕنوش ئەبا بۆ زەوی یانەبی
چاوێ سەرچاوەی جوانی بینیبێ یانەبی
شەو لە خەڵوەتا نامێنێ خەوی یانەبی
غەم لە ناو خوێنا ئەهات و ئەچوو یانەبی
تاوان ڕۆشنایی چاوانی نەهێشت یانەبی
كە چرای نوری جوانیت داگیرسا یانەبی
تاریكی ماڵێ ئەوینی جێ هێشت یانەبی